بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بەغدا ئەلیەوم، سەرچاوە عێڕاقییەکان ڕایانگەیاند کە هەندێک وردەکاریان لە جووڵەکانی ئەم دواییەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە ڕێبەری ئەمریکا لە عێراقیان دەست کەوتووە.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو جووڵەگەلە پێوەندی هەبووە بە گۆڕینی شێوەی چنینی سەربازان لە هەندێک لە بنکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەوانە عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار و بنکەی ئەو هێزانە لە هەولێر.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە پێنتاگۆن بە دەرکردنی بەیاننامەیەک هەواڵەکان لەسەر جووڵەی سەربازی ئەمریکا لە عێڕاقیان وەدرۆ خستەوە و ڕایانگەیاند کە هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژانی دواییدا هیچ جۆرە جووڵەیەکی سەربازیان نەبووە و ئەو وێنەگەلە هی سەربازانی ئەمریکی نییە.
Your Comment